"كه‌مته‌رخه‌م بووه له كاره‌كانى"
سەندیکاى پارێزەرانى هه‌ولێر پارێزەرێکى سزا دەدات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له لقى هه‌ولێرى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، لیژنەى بەرزەفت له‌سه‌ر دواى ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كانى له دۆسییه‌ك پارێزه‌رێكی سزادا و سزاكه‌شی راگرتنى كاره‌كانى بوو بۆ ماوه‌ى شه‌شه مانگ.
لیژنەى بەرزەفت، كار له‌سه‌ر چاودێریكردنى كارى پارێزه‌ره‌كان و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه و سكاڵایانه ده‌كات كه له‌سه‌ر پارێزه‌ره‌كان تۆمارده‌كرێن.
سەندیکاى پارێزەران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و دۆسیەیهى پارێزه‌ره‌كه‌ى پێی سزادراوه ژمارە 72/2024 ـه و ئەو پارێزەرە لەگەڵ کەسێکى بیانى کە سکاڵاکارى دۆسیەکەیە رێکەوتنى کردووە کە ئیقامەی بۆ نوێبکاتەوە، بەڵام بەهۆى کەمتەرخەمیى و بەدوادانەچوونى، کەسە بیانییەکە پێبژاردنێکى زۆرى هاتۆتە سەر و ئیقامەکەشی نوێ نەکراوەتەوە.
ئاماژە بەوەكراوە لیژنەى به‌رزه‌فت دواى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە و دانیشتن بڕیارەکەى دەرکرد و دواى تێپەڕبوونى ماوەى یاسایی، بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت کە لە رێکەوتى 15.12.2024 سزاکە دەستپێدەکات كه راگرتنى كاره‌كانیه‌تى تاوه‌كو 15.6.2025.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، كه پێویستە پارێزەرەکە پابه‌ندبێت بە بڕیارەکەیان و هیچ کارێکى پارێزەرایەتى لەو ماوەیە ئەنجام نەدات و بەپێچەوانەوە سزاکەى قورس‌تر دەبێت.