کارگەیەک بووە و داخرا

سەرچاوەى بۆنە ناخۆشەکەى شارەزوورو زەڕایەن و تانجەڕۆ دۆزرایەوە

964+

وریا فەتاح

فەرمانگەى ژینگەى سلێمانى دەڵێت، دواى بەدواداچوونى مەیدانى و هەولێکى زۆر، توانرا سەرچاوەى بۆنە ناخۆشەمەى قەزاى شارەزوور و ناحیەى زەڕایەن و تانجەڕۆ بدۆزرێتەوەو چارەسەرکرا.

ماوەیەک بوو بۆنێکى ناخۆش لە قەزاى شارەزوور و زەڕایەن و تانجەڕۆ بڵاو ببوەوە و خەڵکى بێزار کردبوو.

مستەفا جومعە، وتەبێژى فەرمانگەى ژینگەى سلێمانى بە 964ـى وت، لە ئێوارەوە بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرى فەرمانکەو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەدواداچوون بۆ ئەو بۆنە ناخۆشە دەستى پێکرد و کەمێک لەمەوبەر هۆکارەکەى دۆزرایەوە.

وەک ئەوەى باسى دەکات، هۆکارەکەى کارگەیەک بووە کە بۆنى ناخۆشى دەرداوە و کێشەیەکى هەبووە لە ئیشکردندا و پێشتریش ئاگادارکراوەتەوە.

روونیشى کردەوە، ئەو بۆنە ناخۆشە لە کارگەى سوتەمەنى دەردەچێت.

“ئیشەکانى کارگەکە راگیراوە، لە یەکشەممەوە رێکارەکان بەپێى یاساو رێنماییە ژینگەییەکان بەرامبەر کارگەکە دەگیرێتەبەر”.

بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پاڕێزگای سلیمانی ولایەنە پەیوەندیدارەكان ،دوای بەدواداچوونی مەیدانی وهەوڵێكی زۆر توانرا سەرچاوەی سەرەكی ئەو بۆنە ناخۆشەی چەند جارێك سەر قەزای شارەزوور وناحیەی زەڕایەن و تانجەرۆی دەگرتەووە بدۆزرێتەوە وهەر ئێستا چارەسەر كرا.

لە هەولێر 40 پاڵاوگە لەسەر پیسکردنی ژینگە داخران

لە هەولێر 40 پاڵاوگە لەسەر پیسکردنی ژینگە داخران