سێ رۆژ بەردەوام دەبێت

پێنجەمین فێستیڤاڵی “هەولێر” بۆ هه‌نار و بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی کرایەوە

964+

دەشتی عارف – هەولێر

پێنجەمین فێستیڤاڵی “هەولێر” بۆ هه‌نار و بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی لەبەردەم پارکی شاندەری شاری هەولێر بەرێوەدەچێت و ئەمڕۆ  هەینی 6.12.2024، یەکەم رۆژی فێستیڤالەکەیە و بڕیاریشە بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە هەنار، کۆمەڵێک خواردنی کوردەواری هەمەجۆر و کاری دەستی نمایش دەکرێن چەندین خاوەنکاری بچوک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردووە.

جوتیارە نمونەییەکەی هەڵەبجە ئازاد محەمەبۆ 964 دەڵێت، ئەمساڵ بەهۆیسەرماوسۆڵەوە هەناری زۆرمان بۆ هەڵنەگیرا، بەڵام هەناری هەڵەبجە لە هەموو کوردستان هەیە و بەردەستە

شوکر قەساب، هاوڵاتییەکە سەردانی فێستیڤاڵەکەی کردووە و بە 964ـی وت، یەکەم جارمە سەردانی فێستیڤاڵ دەکەم و نرخەکانیش تا رادەیەک گونجاون و بەپێویستی زانی لەم جۆرە فێستیڤاڵانە ساڵانە ئەنجام بدرێن بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر کەمترین هەناری لێیە بۆ فرۆشت...

فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر کەمترین هەناری لێیە بۆ فرۆشتن