لە مەخمور
وەزارەتی ژینگەی عێراق دەیەوێت پارێزراوێکی سرووشتی دابمەزرێنێت
964+
ژوولی عەدنان
وەزارەتی ژینگەی عێراق دەیەوێت لە قەزای مەخموور پارێزراوێکی سروشتی دابمەزرێنێت تا ئاسکەکانی قەزای مەخمور بپارێزێت.
وەزارەتی ژینگەی عێراقی بە پێی نووسراوێکی فەرمی کە پێشتر دەستەی ژینگەی کوردستان ئاراستەی کردبوون ، دەیەوێت سرووست و ئاژەڵی ناوچەی مەخمور بپارێزێت.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایگەیاندووە، ”پاش نووسراوی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ژینگەی عێراق بە پێویستی دەزانێت لە سنووری قەزای مەخموور پارێزراوێکی سروشتی دابمەزرینێت”.
باسیان لەوەش کردووە وەزارەتی ژینگەی عێراق ئەمڕۆ 5.12.2024 بە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، ”وەزارەتی ناوخۆی عێراق تیمەکانی خۆی راسپاردووە چاودێری و بەدواداچوون بۆ دیاردەی راوکردنی ئاسک و سزادانی راوکەران دەکات لە ناوچی مەخمور”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت ماوەی پێشوو دیاردەی راوکردنی ئاژەڵی کێوی بە تایبەتی ئاسک لە قەزای مەخمور بەدیکراوە.