لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكدێت

كەركوک بە دوای تاوانبارانی ئەشكەنجەدانی گەنجێكدا دەگەڕێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رێنمایی دەركرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت، بۆ بەدواداچوون بۆ رفاندنی ئەو گەنجەی، کە بە فڕێدراوی لە نزیک نەخۆشخانەی كەركوک دۆزرایەوە و ئەشکەنجە درابوو.

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەمڕۆ هەینی 29.11.2024 لە راگەیەندراوێکدا، كە كۆپییەكی بۆ 964 نێردراوە، ئاماژەیان بەوەکردووە، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک محەمەد ئیبراهیم حافز رێنمایی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بۆ بەدواداچوون بۆ رفاندنی گەنجەکە كردووە، كە ناوی یاسر سوهەیل عەبادییە.

گەنجەكە دوای ئەوەی لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە رفێندرا بوو، ئەشكەنجەیەكی زۆر دراوە و لە نزیك نەخۆشخانەی كەركوک فرێدرابوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوک داوای كردووە، پێویستە خێرا تاوانبارانی ئەو رووداوە ئاشکرا بكرێن و بدرێنە دادگا، بۆ ئەمەش داوای كردووە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت.

لە کەرکوک

لە کەرکوک "ئەمیری کوردستان"ـی داعش دەستگیر کرا