نووسەران خەڵاتکران
یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی جینۆساید لە ناحیەی رزگاری ئەنجامدرا
964+
ژوولی عەدنان
لە ناحیەی رزگاری یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی جینۆساید ئەنجامدرا، خەڵات بەخشرایە ئەو نوسەرانەی بە شیعر و چیرۆک بەشداربوون.
ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان و بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی جینۆساید لە ناحیەی رزگاری بەڕێوەچوو.
راگەیاندنی ناحیەی رزگاری بڵآویان کردووەتەوە کە لە فێستیڤاڵەکە بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و ئەدیبان و رۆشنبیران ئامادەبوون.
فێستیڤاڵەکە بە دروشمی (ووشە وەک شایەتحاڵی جینۆساید) لەلایەن یەکێتی نوسەرانی جینۆساید بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی ئەنجامدرا و چەندین چالاکی ئەدەبی و پێشبڕکێی شیعر و چیرۆکی لەخۆگرت و لەکۆتایی فیستیڤاڵەکەشدا، خەڵات بەخشرایە ئەو نوسەرانەی بە شیعر و چیرۆک بەشداربوون.