"پێویستە زانیاری ورد بدەن بە بژمێرەکان"
سودانی بەشداریی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی کرد
964+
شۆڕش قادری
محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی کرد و داواش لە هاوڵاتیان دەکات، زانیاری ورد و دروست بدەن بە بژمێرەکان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20.11.2024 نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت، کە محەمەد شیاع سودانی لەناو ماڵەکەی خۆی زانیاریی پێویست سەبارەت بە خۆی و بنەماڵەکەی پێشکەش بە تیمەکانی سەرژمێری دەکات.
بەقسەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، سودانی دوای بەشداریکردنی لە پڕۆسەی سەرژمێری، داوای لە هاوڵاتیان کردووە، هاوکاریی بژمێرەکان بکەن و زانیاری ورد و دروستیان پێبدەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم تاک و پێکهاتەکان و دەزگاکانی حکومەت رۆڵی بەرچاویان بینیوە لە سەرکەوتنی پڕۆسەی سەرژمێری.