دیمەنێک لە سەرژمێریی گشتی _ وێنە: 964
964
لە عێراق و كوردستان پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەستیپێكرد
ئەرسەلان عەبدوڵا
پەیامنێرانی 964 زانیاریی ئەوەیان بە ژووری هەواڵ گەیاند، كە لە بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەستیپێكرد.
پرۆسەكە لە شارەكانی عێراقیش بە مەیدانی دەستیپێكرد و تیمەكانی سەرژمێری دەستیان بە سەردانەكان كردووە بۆ تۆماركردن و وەرگرتنی زانیاری لەسەر هاوڵاتیان.
پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەم قۆناغەیدا دوو رۆژ دەخایەنێت، كە پرۆسەی سەرەكییە و دواتر بڕیارە قۆناغی دیكەش لە پرۆسەكەدا بەڕێوەبچێت، كە پرسیارە جیاوازەكان لە هاوڵاتیان دەكرێت.
پرۆسەی تۆماركردنی خێزانەكان لە 17ی ئەم مانگەوە لە هەرێمی كوردستان بە فەرمی دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ و سبەی دووپاتی زانیارییەكان دەكرێتەوە.
سەرژمێریی گشتی لەوەتەی 1997ـەوە لە عێراق نەكراوە و لە هەرێمی كوردستانیش لەوەتەی 1987ـەوە ئەنجام نەدراوە.