کارکردن بە کۆسەرە

هۆکارى ئاگرى کارگەکەى شەوى رابردووى رێگاى گوێر ئاشکرا بوو

964+

وریا فەتاح

بەرگرى شارستانى هەولێر، ڤیدیۆى ساتى ئاگرکەوتنەوەکەى کارگەکەى شەوى رابردووى سەر رێگاى گوێرى بڵاوکردەوە و دەردەکەوێت کە کارکردن بە کۆسەرە هۆکارى دروستبوونى ئاگرەکە بووە.

شەوى رابردوو، لەسەر رێگاى گویڕ کارگەى جەنەراڵ میتاڵ بۆ دروستکردنى کەلوپەلى کشتوکاڵى ئاگرى گرت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرگرى شارستانى ڤیدیۆى ساتى کەوتنەوەى ئاگرەکەى بڵاوکردەوە و دەردەکەوێت کارکردن بە کۆسەرە و هۆکارى ئاگرەکە بووە و ئەو پڕشکەى لە کۆسەرەکەوە دەردەچێت ئاگرى دروستکردووە.

لە دیمەنەکان دەردەکەوێت، کارمەندان و کرێکارانى کارگەکە هەوڵى کوژاندنەوەى دەدەن، بەڵام ئاگرەکە زیاتر تەشەنە دەکات.

ئاگرەکەی سەر رێگای گوێر – هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا و کوژایەو...

ئاگرەکەی سەر رێگای گوێر – هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا و کوژایەوە