لە دهۆک

ئەو کەسەی خاڵۆزاکەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس کرد

964+

شۆڕش قادری

ئەو کەسەی لە دهۆک خاڵۆزاکەی کوشت، خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

گەنجێک بەدەستی پورزاکەی و بە چەقۆ کوژرا

گەنجێک بەدەستی پورزاکەی و بە چەقۆ کوژرا

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ـی وت، “ئەو کەسەی درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ماڵتا لە سەنتەری دهۆک بە چەقۆ کوڕە خاڵەکەی خۆی کوشت، خۆی رادەستی پۆلیس کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی، بکوژ بەپێی بەندی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بەند کراوە.

درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک دەمەقاڵی و شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو گەنجدا روویدا کە خاڵۆزا و پورزای یەکتر بوون،  دواتر یەکێک لە گەنجەکان کە تەمەنی 25 ساڵ بوو، کوژرا.

"هاوڵاتییەکەى دهۆک لەسەر قسەکردن بە زمانى کوردى لە ئیستانبوڵ کوژراوە

تەرمى گەنجە کوژراوەکەى دهۆک گەیشتەوە هەرێم

تەرمى گەنجە کوژراوەکەى دهۆک گەیشتەوە هەرێم