لە کەرکوک و موسڵ و بەسرە

بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت سێ کەس دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە کەرکوک و موسڵ و بەسرە سێ کەس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیر کران.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، مەفرەزەکانی پۆلیسی کێڵگە نەوتییەکان لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا و بەسرە سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارن بە بەقاچاخبردنی نەوت.

ئاماژەی بەوەش کراوە، ئەو سێ کەسە بەپێی یاسای ژمارە 41ـی ساڵی 2008 تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی نەوت دەستگیر کراون و دەستیش  بەسەر بارهەڵگرەکانیانـدا گیراوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو سێ تۆمەتبارە کراوەتەوە و رادەستی دادگا دەکرێن.

لە کەرکوک بۆریەکی نەوتی قاچاغ دۆزرایەوە

لە کەرکوک بۆریەکی نەوتی قاچاغ دۆزرایەوە

وەزارەتی ناوخۆ: سێ کەس بە تانکەر نەوتیان دەدزی گرتمانن

وەزارەتی ناوخۆ: سێ کەس بە تانکەر نەوتیان دەدزی گرتمانن