تا سەعات پێنج لەوێن
پاسپۆرتی ئاکرێ لە خەمی فەرمانبەران دەوامی کرد بە دوو شەفت
964+
ئەحمەد مستەفا
نووسینگەی پاسپۆڕتی ئاکرێ، ماوەی رۆژانەی دەوامی کارمەندەکانی درێژ کردەوە و کردی بە دوو شەفت، تا ئەو فەرمانبەر و کەسانەی لە پێش نیوەڕۆ ناتوانن سەردانیان بکەن، لە پاش نیوەڕۆ بچنە لایان.
نووسینگەکە پاسپۆڕت بۆ دانیشتووانی، سنووری ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان دەردەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک.
لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 و مۆری نووسینگەی پاسپۆڕتی ئاکرێی لەسەرە، نووسینگەکە دەڵێت، ئاگاداری دانیشتووانی ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان دەکەین، ئێستا، بە دوو شەفت و لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ کاتژمێر 5:00ی ئێوارە لە ئەرکدا دەبن.
ئەو کەسانەی تائێستا بەهۆی دەوامەوە دەرفەتیان بۆ نەڕەخساوە، پاسپۆرت نوێ بکەنەوە یان ببنە خاوەن پاسپۆرتی خۆیان، ئێستا رۆژانە لە کاتژمێر 8:00 بۆ 4:00 دەتوانن، بە ئەلیکترۆنی نۆرە بگرن و کەی کاتیان بۆ دیاری کرا بچن.
نووسینگەی پاسپۆڕتی ئاکرێ، هۆکاری بڕیارەکەی بۆ سوودمەندبوونی فەرمانبەرانی کەرتی گشتییی و دروستنەبوونی قەرەباڵغی و لۆد لەسەر کارەکانی نووسینگەکە گەڕاندووەتەوە.
نووسراوەکەی نوسینگەی پاسپۆڕتی ئاکرێ؛
پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتیانی: رۆژانە کاتژمێر 10:30 خولەک سەردانمان بکە
پاسپۆرت
پشوویان هەیە
هاوڵاتیان سبەینێ سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی مەکەن
پاسپۆرتی سلێمانی بۆ خەڵکی دەڤەری راپەڕین
لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا سەردانمان بکەن بێ دواکەوتن
پاسپۆرتی سلێمانی بۆ كوردانی تاراوگە
چیتر كار بە "سورە قەیدی ئەلیكترۆنی" ناكرێت
لە دەرەوەی عێراقیش ئەنجام دەدرێت
کوردانی تاراوگە پێویست ناکا بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە
پاسپۆرت هەیە دوو ساڵە نەبراوەتەوە