دواى ئەوەى ترەمپ بوو بە سەرۆک

نرخى نەوت بەرز بووەوە

وریا فەتاح

دواى یەکلایى بوونەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا، نرخى نەوت کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 75.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە دوێنێ نزیكەی 42 سەنت بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 72.03 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و ئەویش نزیكەی 34 سەنت بەرز بووەتەوە.

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاریگەریی لەسەر جوڵەی بازاڕی وزە و جۆرێك لە چاوەڕوانی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیە، ئەمە جگە لەوەی رەوشی ناسەقامگیری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەشێكە لە كاریگەرییەكانی سەر بازاڕی وزە.