مانگی رابردوو لە سلێمانی
لیژنەکان بەبڕی 48 ملیۆن دینار سزای سەرپێچی کارانیان داوە
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامییەتی سلێمانی بڵاوی كردەوە، لە مانگی رابردوودا 11 تۆن خواردنی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون، هەروەها 48 ملیۆن دینار سزای ئەو شوێنانە دراوە کە سەرپێچیان کردووە.
قایمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024 دەربارەی لەناوبرانی 11 تۆن خواردنی خراپ و ماوەبەسەرچوو راگەیەندراوی بڵاوکردەوە.
قایمقامیەت دەڵێت، لیژنە هاوبەشەکانمان لە مانگی رابردوودا حەوت هەزار و 230 سەردانیان ئەنجام داوە و 392 سەرپێچییان تۆمار کردووە و 13 شوێن- یان داخستووە.
هەر لە مانگی رابردوودا، پسوڵەی ئاگادارکردنەوە دراوە بە 191 شوێنکار و 11 تۆن و 755 کیلۆگرام خواردن و شتومەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون.