لەسەر رێگای باشماخ

دنیادیدەیەک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

کامیار کەمال – پێنجوێن

لەسەر رێگای باشماخ – پێنجوێن پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ ئۆتۆمبێل لێیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ـی وت، “رووداوەکە لەسەر رێگای خێرای دەروازەی نێودوەڵەتی باشماخ بووە و ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 69 ساڵە و دانیشتووی قەزای پێنجوێنە”.

باسی لەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییە هەوڵیداوە بچێتە قەراغ جادەکە و شۆفێرەکەش خێرایی ئۆتۆمبێلکەی کەم کردووەتەوە، بەڵام هەر تووشی بەرکەوتن بوون و دوای ئەوەش شۆفێرەکە راستەخۆ کەسەکەی بردووەتە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن، بەڵام گیانی لەدەستداوە.

روونیشیکردەوە، پێدەچێت زەبرەکە بەر سەری کەوتبێت و کەسەکەش بە مردووی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

لەماوەی دوو مانگدا، ئەمە پێنجەم کەسە لە سنووری پێنجوێن بە رووداوی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدات.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری