چەترەکانتان حازر بکەن

سبەی لە سلێمانی و گەرمیان باران دەبارێت

+964

ژێوار خدر

ئەمڕۆ جەوەکەی دەگۆڕێت و ئاسمان لە پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بەڵام پلەکانی گەرما جیاوازییەکی ئەوتۆی نابێت لەگەڵ دوێنێ و لە سلێمانی و گەرمیانیش سبەی ئێوارە نمە باران دەبارێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما بۆ ئەم دوو رۆژە نزیکن لەیەکەوە و بۆ ئەمڕۆ ئاسمان لە پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

دەشڵێت بەیانی پێنجشەممە، لەدواى نیوەڕۆ و ئێوارە لە پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمە باران دەبێت لە هەندێ کاتدا.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ساردترین ناوچەی کوردستان بە 14 پلە حاجی ئۆمەرانە  و گەرمترین ناوچەش بە 27 پلە گەرمیانە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 26

سلێمانی : 25

دهۆک : 26

کەرکوک : 26

هەڵەبجە : 25

حاجی ئۆمەران : 14

سۆران : 23

گەرمیان: 27

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە