تەنیا ناوچە سەربازییەکان بە ئامانجگیران

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران

+964
ژێوار خدر

درەنگانی ئەمشەو ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، و دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیستران.

رادیۆی سوپای ئیسرائیل، بە فەرمی دەستپێکردنی هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، بەدەیان فڕۆکە لە هێرشەکەدا بەکارهاتووەو چەند ئامانجێک لە تاران، مەشهەد و وێستگەی وزە لە کەرەج پێکراون،

هاوکات سوپای ئیسرائیل وتی، هێرشەکانمان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێرانە و ئامادەی هەموو وەڵامدانەوەیەکیشین.

میدیای ئێرانیەکان وابڵاویناکردەوە، کە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی سەلامەتە و هێرشی نەکراوەتە سەر، بەڵام لەچەند شوێنێکی تاران دەنگی تەقینەوە بیستراوە، دەشڵێن ئیسرائیل ئاسمانی ئوردنی بەکارهێنا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.

ئێن بی سی نیوز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، هێرش ناکرێتە سەر هیچ ئامانجێکی ئەتۆمی و کێڵگەکانی نەوتی ئێران، تەنیا لە شوێنی سەربازی دەدرێت.