دوابەدوای تەقینەوەکە هێرشی چەکدارییش کراوە
لە تەقینەوەکەی ئەنقەرە سێ کەس کوژراون و پێنجی دیکە بریندارن
964+
توانا نەقی
بەهۆی تەقینەوەیەکەی ئەم ئێوارەی ئەنقەرەوە هێرشی چەکداری دوای تەقینەوەکە بە پێی قسەی میدیا تورکی و جیهانیەکان تا ئێستا سێ کەس کوژراون و پێنجی دیکە بریندارن
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ته‌قینه‌وه‌یك له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا روویداوه و وه‌زیرى ناوخۆش ده‌ڵێت، ته‌قینه‌وه‌كه هێرشێكی تیرۆرستی بووه.
ته‌قینه‌وه‌كه له كۆمپانیای پیشه‌سازى فڕۆكه‌وانى روویداوه و دوابەدوای تەقینەوەکە هێرشی چەکداری لەلایەن سێ چەکدارەوە کراوە و تەقەیەکی زۆر لەو ناوچەیە کراوە.
عه‌لى یه‌دلیكایه، وه‌زیرى ناوخۆى توركیا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس، ئاشكرا كردووه كه ئه‌و كۆمپانیای هێرشی كراوه‌ته سه‌ر ناوى توساشه و كوژراو و برینداریش هه‌یه.