لە پێنجوێن 50 ماڵ داوای نەوت دەکەن

لەگەڵ هاتنی سەرما نەوت خۆشەویست بوو

964+

شۆڕش قادری

لەگەڵ ساردبوونی کەشەوهەوا خواست لە سەر نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان زیادی کردووە و لە پێنجوێنیش نزیکەی 50 ماڵ داوای نەوت دەکەن.

هاوکار عومەر لێپرسراوی بەشی سووتەمەنی لە قائیمقامیەتی پێنجوێن بە 964ـی وت، “پێشتر نزیکەی 12 هەزار کارتی نەوتمان دابەش کردووە و زۆربەی ماڵەکانی پێنجوێن نەوتی سپییان وەرگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوکات کە کەشەکە گەرم بوو خواست لەسەر نەوت کەم بوو و هەندێک لە هاوڵاتیان رەتیان دەکردەوە نەوت وربگرن، بەڵام لە ئێستادا کە لە وەرزی سەرما نزیک دەبینەوە و کەشەکە ساردی کردووە، خواست لە سەر نەوت زیادی کردووە”.

“نزیکەی 50 ماڵی پێنجوێن داوای نەوتیان کردووە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆیان دابین دەکەین و پێیان دەدرێت”، هاوکار عومەر وای وت.

لە هەشت ساڵدا زیاتر لە 20 نوسینگەی کشتوکاڵی لە پێنجوێن ...

لە هەشت ساڵدا زیاتر لە 20 نوسینگەی کشتوکاڵی لە پێنجوێن زیادی کردووە

نرخی نەوتی ماڵان بەڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

نرخی نەوتی ماڵان بەڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە