31 کونسوڵخانە و رێکخراو

کونسوڵخانە و رێکخراوەکان 1830 چاودێریان بۆ ئەم هەڵبژاردنە داناوە

964+

ژووری هەواڵ

جگە لەسەر ئاستی ناوخۆ، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش چاودێری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و 31 کونسوڵخانە و رێکخراوی بیانی ئاگاداری پرۆسەکە دەبن.

نوسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، لە ئاستێکی باڵای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەکرێت، 16 کونسوڵخانە و 15 رێکخراوی بیانی یەک هەزا و 830 چاودێریان داناوە.

“109 میدیاکار لە 22 دەزگای میدیایی جیهانی، 53 لایەنی سیاسی، 98 رێکخراوی ناوخۆ و 43 هەزار و 139 بریکار و چاودێری تایبەت بە لایەنە سیاسییەكان و نۆ هەزار و 610 چاودێری ناوخۆیی پشت پێ بەستراو چاودێری پرۆسەکە دەكەن، هەروەها 48 دەزگای راگەیاندنی ناوخۆ بەشداری دەکەن لە رووماڵکردنی پرۆسەکە”، نوسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وا دەڵێت.

دیندار زێباری، رێکخەریی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دوو ملیۆن و 899 هەزار و 615 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە 1191 كاندید ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی 100 كورسیی پەرلەمان دەكەن، لەوانەش 368 ئافرەتی کاندید کێبڕکێ دەکەن، 30٪یش كورسییەكانیش بۆ کۆتای ئافرەتانە.

باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێم بڵا...

باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێم بڵاوکردەوە