هەر کەس دەیناسێت پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات

لە سلێمانی منداڵێک دۆزراوەتەوە ناسنامەی دیار نییە

شۆڕش قادری

لە سلێمانی منداڵێک دۆزراوەتەوە ناسنامەی دیار نییە و ناشزانێت، کەسوکاری کێیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “منداڵێك لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دۆزراوەتەوە کە هیچ ناسنامەیەكی پێ‌ نییە و هیچ زانیارییەكیش لەبارەی كەسوكارییەوە نازانێت”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا دەكات، هەركەسێك زانیاری لەبارەیەوە هەیە پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی نەوجەوانانی سلێمانی بە ژمارە تەلەفۆنی (0533287756 ) .