بە درۆن

هێرشكرایە سەر بارەگای تایبەتیی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

میدیای ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ شەممە بە سێ درۆن هێرش كراوەتەسەر ناوچەكانی گلیلۆت و قیساریا و جەلیلی رۆژئاوا و كەنداوی حەیفا، یەكێك لە درۆنەكانیش بەر باڵەخانەكان كەوتووە، كە دەگوترێت شوێنی مانەوەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆیە.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەكەن، درۆنەكان لە لوبنانەوە ئاراستە كراون و دووانیان تێكشكێندراون، بەڵام یەكێكیان خۆی بە باڵەخانەیەكدا كێشاوە لە قیساریا، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

میدیاكان باسی ئەوە دەكەن، ئەو درۆنەی خۆی بە باڵەخانەیەك لە قیساریا كێشاوە، بۆمبڕێژكراو بووە و ئەو شوێنەش شوێنی مانەوەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلە، كە دەكەوێتە سەر كەناری دەریای ناوەڕاست.

رۆژنامەی یەدیعۆا ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی لای خۆی نووسیویەتی، نووسیگەی سەرۆك وەزیران رەتیكردووەتەوە شوێنی سەرۆك وەزیران ئاشكرا بكات، كاتێك هێرشەكەی سەر قیساریا ئەنجامدراوە.

رۆژنامەكە دەڵێت، ئەو باڵەخانەی لە قیساریا هێرشی كراوەتەسەر، بارەگای تایبەتی و كەسی نەتانیاهۆیە.

حەماس کوژرانى سنوارى پشتڕاستکردەوە

حەماس کوژرانى سنوارى پشتڕاستکردەوە