یه‌كه‌مجاره و به فراوانى بڵاوبووه‌وه
له به‌شێكى زه‌ویه‌كانى ناحیه‌ى قه‌سرۆك كێشه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى كولـله‌یەکی رەش چاره‌سه‌ركرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌شێكی زه‌ویه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى قه‌سرۆكى سه‌ر به قه‌زاى شێخان، جۆره كولـله‌یه‌ك له‌ناو زۆربه‌ى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بڵاوبووه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، یه‌كه‌مجاره بڵاوده‌بێته‌وه و تواندراویشه نزیكه‌ى 80%ـى چاره‌سه‌ر بكرێت.
كولـله‌یه‌كه ره‌نگى ره‌شه له سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه به (سیسرك) ناوى ده‌به‌ن.
مهران لوقمان نێروه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى قه‌سرۆك به 964ـى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى كولـله‌كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندیان له ڤێتێرنه‌رى، ته‌ندروستى و كشتوكاڵ پێكهێنا و به‌ووردى كاریان له‌سه‌ر قه‌ڵاچۆكردنى كرد.
وتیی “دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى لیژنه‌كه جۆره چاره‌سه‌رێك بۆ له‌ناوبردنى دۆزرایه‌وه و له‌رێگه‌ى رشاندنه‌وه نزیكه‌ى 80%ـى كولـله‌كان نه‌ماون”.
باسی له‌وه‌شكرد، هۆكارى سه‌ره‌كى بڵاوبوونه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و زه‌ویانه له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه نه‌كێڵدراون به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێشه له‌نێوان خاوه‌ن زه‌وى و جوتیاره‌كاندا هه‌بووه.
روونیشیكرده‌وه ئێستا به‌به‌رده‌وامى چاودێری زه‌ویه‌كان ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌رى زۆربوونیان جارێكی دیكه كارى رشاندنى زه‌ویه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.