دووسایدەکە کەی تەواو دەبێت؟
پێشنیار کراوە دوو تونێل لە نێوان کەلار – سلێمانی دروست بکرێن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بڕیارە سەری ساڵ دووسایدی کەلار- سلێمانی تەواو ببێت و تا ئەم ساتە 88% کارەکانی تەواو بووە، لە رێگای مەرگەوە دەبێتە رێگایەکی خێرای پارێزراو.
محەمەد جەلیل بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبانی سلێمانی بە 964ـی وت، “کارکردن لە رێگای کەلار- سلێمانی بەردەوامی هەیە، گەر بەم شێوەیەی ئێستا بڕوات تا سەری ساڵ کارەکانی تەواو دەبێت.”
باسی لەوەشکرد، تا ئەم ساتە 88% کارەکانی تەواو بووە و بە کردنەوەی، رێگایەکی دووسایدی خێرا بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
محەمەد جەلیل وتیشی، پێشنیاریان کردووە دوو تونێل دروست بکرێت بۆ بەستنەوەی رێگای کەلار بە سلێمانیەوە، بەڵام تا ئێستا تەنانەت پارەی دیزاین کردنەکەشی لەبەردەستدا نییە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری