ئەمڕۆ بەردەستە
لە تەق تەق بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
بەنزینخانەی تەق تەقی حکومی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.10.2024، بەنزینی حکومی لە جۆری نۆرماڵ و بە بڕی 750 دیناری دابەش دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی، بەنزینخانە حکومییەکەی تەق تەق دەڵێت، لە ژێرچاودێری لیژنەی سامانە سرووشتییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، ئەوەش پاش تاقیکردنەوە لە تاقیگەی ناوەندی هەولێر و بە کوالێتی زۆر باش.
پێشتر، یەکێک لە خاوەن بەنزینخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە 964ی وتبوو، بەو بەشە بەنزینەی دەدرێتە هەندێك لە بەنزیخانەكانی هەولێر و بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێك دەفرۆشرێت، تا نیوەڕۆ بەردەست دەبێت و دواتر نامێنێت و كەمە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەنزینی پاڵپشتیکراوی بە نرخی 750 دینار بۆ هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل لە ژمارەیەک ناوچە دابیندەکات، لەگەڵ ئەوەشدا “لە ئێران، ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە” بەنزینی بازرگانی بەرهەم دێ و هاوردە دەکرێ.