وۆركشۆپێك لە هەولێر
پەیوەندیی ئەکادیمى و زمان و کولتوورى کۆری و كوردی چییە؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەنتەرى توێژینەوەى زانکۆى سەڵاحەدین لە هەولێر، بە هەماهەنگى کونسڵخانەى کۆریای باشوور لە هەولێر، وۆرکشۆپێکى لە ژێر ناونیشانى (پەیوەندیی ئەکادیمى و زمان و کولتوورى کۆرى) ساز كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024 2024.10.9، لە سەنتەرى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتیى زانکۆ، سەنتەرى توێژینەوەى زانکۆى سەڵاحەدین بە هەماهەنگى کونسڵخانەى کۆریای باشوور لە هەولێر، وۆرکشۆپێکى لە ژێرناونیشانى (پەیوەندیی ئەکادیمى و زمان و کولتوورى کۆرى) ئەنجامدا.
سکۆلەرشیپى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور راگەیەندرا
لە وۆركشۆپەكەدا پسپۆر و شارەزایان. جگە لە بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، تیشکیان خستەسەر بوارەکانى ئەکادیمیی هاوبەش، زمان، کولتوور، فەرهەنگى کوردى – کۆرى.
لە وۆركشۆپەكەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر و د.کامەران یونس، سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین و ژمارەیەکى دیكە لە سەرۆکی زانکۆكان و پسپۆر و شارەزایان و مامۆستایان و قوتابیان ئامادەبوون.