پڕشکى شەڕەکە ناوچەکەى گرتووەتەوە

ساڵێک لەمەوبەر حەماس هێرشى کردە سەر ئیسرائیل

964+

وریا فەتاح

بەیانییەکى زووى 7ـى ئۆکتۆبەرى 2023، تازە بە تازە خەڵکى عێراق و هەرێمى کوردستان و دەرودراوسێ خەبەریان دەبوویەوە، لەو کاتەدا سەرکردەکانى حەماس کۆببوونەوە و نوێژى شکور و سەرکەوتنیان کرد و ئیسماعیل هەنییەى سەرۆکى مەکتەبى سیاسیى حەماسیش کە 31.7.2024 کوژرانى راگەیەنرا، دەستەکانى بەرز کردبوونەوە و سوپاسگوزارى بۆ ئەو سەرکەوتنە دەردەبڕى.

نوێژەکە بۆ ئەوەبوو، بەرەبەیانییەکى زووى ئەو رۆژە (7ـى ئۆکتۆبەرى 2023)، بزوتنەوەى حەماسى فەلەستینى هێرشى لەناکاوى ئاسمانى و وشکانى و دەریایى لە دژى ئیسرائیل دەستپێکرد بوو کە بەهۆیەوە نزیکەى 500 کەس کوژران و 1450 کەسى دیکەش وەک زیانەکانى سەرەتا راگەیەنران.

ئەم ئەکتەى حەماس هەر زوو وەک هەواڵێک گەیشت بە گوێى هەموو جیهان، چونکە پێشبینى نەدەکرا چەکدارانى حەماس بەم شێوەیە زەفەر بە ئەمنییەتى ئیسرائیل و دەزگا هەواڵگرییەکەى (مۆساد) ببەن.

هەر ئەو رۆژە ئیسرائیل رایگەیاند کە رووبەڕووی “جەنگ” بووەتەوە و هەڕەشەی لە حەماس کرد کە “باجێکی بێ وێنە” دەدات، هەر بۆیە بەهێرشى چڕ بۆسەر کەرتى غەززە، بەڵام ئێستا دواى ساڵێک بەسەر ئەو رووداوەدا، شەڕەکە جگە لە کاولکارییەکەى غەزە و کوژرانى زیاتر لە 41 هەزار فەلەستینى، پەلی بۆ باشووری لوبنان هاویشتووە و ئاماژەکانى لە یەمەن، عێراق، سووریا و ئێران دەرکەوتووە.

بەپێى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، لە ماوەى ئەو ساڵەدا، ئیسرائیل بۆردوومانى 40 هەزار پێگەى حەماسى کردووە و 450 تونێلى حەماسى دۆزیوەتەوە و 726 سەربازى ئیسرائیلیش کوژراون.

ئیسماعیل هەنییە كێیە؟

ئیسماعیل هەنییە كێیە؟