بەساقەوبم.. چەند قسە شیرینن

لە خەڵکی هەولێرمان پرسی چیتان هەیە بۆ سلێمانی؟ ئەم قسە جوانانەمان دەستکەوت

+964

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

لە چەند ناوچەیەکی جیا جیای ناو شاری هەولێر لە خەڵکی شەکرە شارمان پرسی چیتان هەیە بۆ خەڵکی سلێمانی و بە چ وشەیەکی شارە حەیاتەکە سەرسامن؟، قسەی وەک هەنگوین شیرین لە زاریان هاتە دەرەوە.

هیچ یەکێک لە بەشداربووانی ئەم چاوپێکەوتنە پێشتر نە بینراون نە قسەیان لەگەڵ کراوە، قسەکانیشیان نە دەستکاری کراوە نە پێیان دووبارە کراوەتەوە، هەر ئەوەندەی مایکمان خستە بەر دەمیان قسەی دڵی خۆیان کرد.

بەساقەو بم باوترین وشەیە کە خەڵکی هەولێر پێیان خۆشە، سەهۆڵەکەش شوێنی هەرە دڵخواز بوو.

لە سلێمانی هەمان پرسیارمان کردووە ئاخۆ ئەوان چییان هەیە بۆ خەڵکی هەولێر، لەمەشیاندا قسەی زۆر جوان و شیرینمان گوێ لێبوو، ئەوەیان سبەی بڵاو دەبێتەوە.

بۆچی وا دەکەین؟
ئێمە لە 964 بەروون و رەوانی وتومانە دژی شارچێتین، لەم گێژاوی هەڵبژاردنە خەریکە زمانی شارچێتی لە کەمپەینەکاندا بەدی دەکرێت، ئێمە کارە راستەکەمان کرد، بە هەموو لایەکمان وت ئەمە رای راستەقینەی خەڵکی شارەکانە لەسەر یەکتر، ئەوەی تر بۆ دەستکەوتی کاتییە و خەڵکەکە رایان لەسەر یەکتر ناگۆڕێت.

ئێمە دژی شارچێتین.. ئێوەش وابن