وێنەى ئەو دوو سەربازە ئیسرائیلییەى بەهۆى هێرشى درۆنییەوە کە لە عێراقەوە ئەنجامدراوە کوژراون...وێنە: i24NEWS
دوو سەرباز کوژراون 24 برینداریش هەیە
لە عێراقەوە هێرشکراوەتە سەر سوپاى ئیسرائیل
وریا فەتاح
خەریکە عێراقیش لەو گرژییە تێوە دەگلێت کە لە ناوچەکەدا هەیە، ئەوەتا ئەمڕۆ هەینى سوپاى ئیسرائیل، کوژرانى دوو سەربازى وڵاتەکەى راگەیاند کە لە ئەنجامى هێرشێکى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانییەوە کوژراون و لە عێراقەوە ئەنجامدراوە.
وەک باسکراوە، دوێنێ پێنجشەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە عێراقەوە هەڵدراون و بنکەیەکى سەربازى لە باکورى ئیسرائیل بە ئامانج گرتووە.
بەپێى راگەیەنراوى سوپاى ئیسرائیل بێت، لە هێرشەکە دوو سەربازى تەمەن 19 ساڵ کوژراون و 24ـى دیکەش بریندارن.
لاى خۆیەوە بەرەى مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق، لە رێگەى چەناڵە تێلگرامییەکانى خۆیانەوە، بەرپرسیارێتى خۆیان لە هێرشە درۆنییەکەى سەر سووپاى ئیسرائیل لە ئەستۆگرت.