زیانێكی زۆرى به‌جێهێشتووه
لەبناری قه‌ندیلیش لافاو دروست بووە و گه‌ڵابه و عادیلهى راماڵیوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شه‌وى رابردوو له بنارى قه‌ندیل به‌هۆى بارانى زۆره‌وه لافاو له‌هه‌ندێك شوێن دروستبوو، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌م بناره‌ش ده‌ڵێت، زیانى زۆرى به‌جێهێشتووه.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل (كه له په‌كه‌كه‌وه نزیكن) به 964ـى راگه‌یاند، گه‌ڵابه و عادیلهى شاره‌وانی كه به‌مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه‌ى رێگاى چه‌ند گوندێك له‌سه‌ر رێگاى گشتى بوونه ئاوى بردوونى.
وتیشی “چەندین پردی پەرینەوەی رێگاى گشتی گوندەکانی بناری قەندیل بهلافاوهكه نه‌ماون و زۆربه‌ى رێگاكانیش تێكچووه به‌تایبه‌تیش رێگاوبانی گوندەکانی دۆڵی سێوەیس و قەڵاتووکان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر به هۆى لافاوه‌كه‌وه زینێكی زۆر به پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکانی خواران و سێوەیس و دەشتێوان كه‌وتووه و هه‌مووى تێکداون، له‌هه‌ندێك گوندیش چەندین باخچە و زەوی و بەرهەمی کشتوکاڵی ئاو بردوونى.
له گوندى دهشتوانیش حەوزی ماسی و شوێنی گەشتیاری تێكداوه.
هه‌ر شه‌وى رابردوو، بارانێكی زۆر و به‌خۆڕ له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى هه‌ڵشۆى سه‌ربه قه‌زاى پشده‌ر، لافاوى دروستكرد، به‌ڵام به‌كر وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به 964ـى وت “له رووى گیانى سه‌لامه‌تین و له‌رووى مادیش زیانیان كه‌مه”.