لە ئێران

لە رووداوێکی هاتوچۆ 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 14 کەسیش برینداربوون

964+

شۆڕش قادری

لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 ئەفغانی گیانیان لەدەستدا و 14ی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری مەهدی سەجادی سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری سیستان و بەلوچستان بڵاویکردووەتەوە، “لە 65 کیلومەتری شاری سەراوان، تانکەرێک خۆی بە پیکابێکـدا کێشاوە کە هەڵگری 23 هاوڵاتی بیانی بووە”.

“لە رووداوەکەدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 14ـی دیکەش برینداربوون کە 12یان سەرنشینی پیکابەکە بوون و دووەکانی تریش سەرنشینی تانکەرەکە بوون”، مەهدی سەجادی وای تووە.

بەشێك لە میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەکردووە، سەرنشینانی پیکابەکە سەرجەمیان ئەفغانی بوون.

دوێنێش دووشەممە 30.9.2024، 15 هاوڵاتی ئەفغانستان لە روباری هێلیلی شاری جیرۆفت لە پارێزگای کرمان بەهۆی دروستبوونی لافاو خنکان و گیانیان لەدەستدا.

لە رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی ئێران خوێناویترین رووداوی کر...

تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی ئێران خوێناویترین رووداوی کرێکارییە لە مێژووی وڵاتەکە