خەلیفان

ئاگری تانکەرەکەی گوندی جۆنەرە کۆنتڕۆڵ کرا بەڵام مەترسی لەسەر رێگاکە هەیە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیکی گوندی جۆنەرەی قەزای خەلیفان تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی ماڵان وەرگەڕا و بەهۆیەوە ئاگری گرت، بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە کاتژمێرێک رێگای سپیلک – بارزان داخرا کە بە رێگای دۆڵی خەلان بیاو ناسراوە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی  بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ”تانکەرەکە وەرگەڕاوە بەهۆیەوە ئاگری گرتووە، لە رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە تەنها زیانی ماددی هەیە”.

وتیشی، ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە بەڵام رێگاکە مەترسیدارە، ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە هەیە و بەهۆی ئەوەی ئاگرەکەش گەورە بووە مەترسی رووخانی شاخیش هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێران دەتوانن لە ئێستا رێگای سرێشمە – بارزان بەکار بهێنن تاوەکو هاتوچۆ بە تەواوی لە رێگاکە ئاسایی دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تانکەرێکی سووتەمەنی ئاگری گرتووە

تانکەرێکی سووتەمەنی ئاگری گرتووە