10 وڵاتى جیهان زۆرترینن

ساڵانە 931 ملیۆن تۆن خۆراک بە فیرۆ دەچێت

964+

وریا فەتاح

بەفیڕۆدانی خۆراک کێشەیەکی گەورەی جیهانییە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە و کۆمەڵگا و ئابووری وڵاتان هەیە، بەپێی راپۆرتی پێوەرەکانی پاشماوەی خۆراکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە (UNEP)، ساڵانە نزیکەی 931 ملیۆن تۆن خۆراک بەفیڕۆ دەچێت، کە 8 بۆ 10%ـى خۆراکی بەکارنەهێنراوە.

UNEP ئاشکرایکردووە کە نزیکەی 17%ـى بەرهەمی خۆراکی جیهانی فڕێدەدرێت، کە ماڵەکان بەرپرسیارن لە 61%ـی ئەم پاشماوە خۆراکییە، دواتر خزمەتگوزاری خۆراک بە رێژەی 26%و پیشەسازی تاکەکەسی بە ڕێژەی 13%.

گۆڤاری CEOWORLD راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە رۆشنایی دەخاتە سەر کاریگەرییە زیانبەخشەکانی کێشەی بەفیڕۆدانی خۆراک لە جیهاندا، هەروەها توێژەرانی بڵاوکراوەکە تیشکیان خستووەتە سەر ئەو وڵاتانەی کە گەورەترین بەشدارن لەم پرسە نێودەوڵەتییەدا.

کەواتە کام وڵاتان زۆرترین رێژەی بەفیڕۆدانی خۆراکیان هەیە؟

چین: 91 ملیۆن تۆن

هیندستان: 68 ملیۆن تۆن

ئەمەریکا: 19 ملیۆن تۆن

ژاپۆن: 8 ملیۆن تۆن

ئەڵمانیا: 6 ملیۆن تۆن

فەرەنسا: 5 ملیۆن تۆن

بەریتانیا: 5 ملیۆن تۆن

روسیا: 4 ملیۆن تۆن

ئیسپانیا 3 ملیۆن تۆن

ئوسترالیا: 2 ملیۆن تۆن

گۆڤاری CEOWORLD پێی وایە ئەو 10 وڵاتەی کە زۆرترین رێژەی بەفیڕۆدانی خۆراکیان هەیە لە ساڵێکدا دەتوانن چارەسەر و نمونە بن بۆ تەواوى جیهان، بە لەبەرچاوگرتنی سامان و پێشکەوتنیان لە بواری تەکنەلۆژیادا.

دەستەی ژینگە: بەفیڕۆنەچوونی خۆراک بەخۆداچوونەوەی دەوێ

دەستەی ژینگە: بەفیڕۆنەچوونی خۆراک بەخۆداچوونەوەی دەوێ