رەخنە لە مەرجەکان دەگرێت
ئاماری سلێمانی: سێشەممە یەکەم قۆناغی مەیدانی سەرژمێری دەستپێدەکات
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی وادەی دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی کاری مەیدانی سەرژمێری راگەیاند و دەڵێت، ئەم هەفتەیە زیاتر لە حەوت هەزار کارمەند سەردانی ناوچە گوندنشین و شارنشینەکان دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 1.10.2024، زیاتر لە حەوت هەزار و 400 كهس کە پێشتر راهێنانیان پێ کراوه سهردانى گشت ناوچه شارنشين و گوندنشينهكانى ههرێمى كوردستان دهكهن و بهپێى ئهو ئاليهتهى كه له كارى گهمارۆسازى و ژمارهدانان پهيڕهو دهكرێت فۆرمى گهمارۆسازى بۆ گشت بيناكان پڕ دهكهنهوه.
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی رەخنە لەو مەرجانە دەگرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دیاریکراوە و دەڵێت، دەبێت سەرژمێری تهنيا بۆ پەرەپێدان به كار بێت له عێراق و له ههرێمى كوردستان و لە پرسە سیاسی و یاساییەکان دوربخرێتەوە.
“لەگەڵ ئەوەی دەمانەوێ سەرژمێریی بکرێ و پرۆسەکە سەرکەوتووبێ، وەڵامنەدانەوەی داواکاریەکانمان کە دەستووریە و بەرگری دەکات لە مافی هاوڵاتیبوون لەو ناوچانە، ئەگەرەکان بە کراوەیی دەهێڵنەوە بەرامبەر حکومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی پێویست بۆ پاراستنی مافەکانی دانیشتووان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور”، بەڕێوەبەرایەتییەکە وا دەڵێت.
بڕیارە لە 20.11.2024، پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام دەستەکە لە راگەیەنراوەکەیدا بە گومانەوە لەو پرۆسەیە دەڕوانێت، چونکە پێى وایە، ماددەی 140 جێبەجێنەکراوە و لەلایەکی دیکەوە مێژووی سەرژمێرییەکانی رابردوو ئەزموونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان بۆ کوردستان هەبووە.
27 ساڵە لە عێراقدا پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام نەدراوە و دوینجار پڕۆسەى سەرژمێرى ساڵى 1997 بوو کە ئەوکات دانیشتوانى عێراق بەبێ هەرێم 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 کەس بوو.
یەکەم سەرژمێری گشتیى لە عێراق ساڵی 1934 ئەنجامدرا ئەوکات ژمارەی دانیشتوانەکەی سێ ملیۆن و 380 هەزار کەس بووە.