برینداربوون سەروو پێنج هەزارە

ژمارەى کوژراوانى لوبنان 1500 کەسى تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

دامەزراوەى فریاکەوتنى لوبنان ئاشکراى کردووە تا ئێوارەى ئەمڕۆ پێنج شەممە، ژمارەى کوژراوان لەسەرەتاى دەستدرێژییەکانى ئیسرائیلەوە بۆ هەزار و 540 کەس بەرز بووەتەوە.

دامەزراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکراى کردووە، جگە لە کوژراوان پێنج هەزار و 410 کەسیش بریندار بوون.

“ژمارەى تۆمارکراوى ئاوارەکان 77 هەزار و 100 کەسى تێپەڕاندووە کە لە 565 شوێنى وەک قوتابخانە و کۆمەڵگەى پەروەردەیى و ناوەندى کشتوکاڵى پەنادراون”، دامەوراوەى فریاکەوتنى لوبنان وادەڵێت.

هەرچەندە ئامارێکى دروست نەخراوەتەڕوو، بەڵام فریاکەوتنى لوبنان باس لەوە دەکات هەزاران کەس لەگەڵ خێزانەکانیان لوبنانیان جێهێشتووە، ئەوە جگە لەوەى تەنیا لە دوو رۆژى رابردوودا 15 هەزار و 600 هاوڵاتى سوورى و 16 هەزار و 130 هاوڵاتى لوبنانى، خاکى لوبنانیان بەرەو سووریا جێهێشتووە.

حیزبوڵا متمانەى بە مۆبایل و تۆڕى پەیوەندییە جیهانییەک...

حیزبوڵا متمانەى بە مۆبایل و تۆڕى پەیوەندییە جیهانییەکان نەبوو بۆیە پەیجەرى بەکار دەهێنا