پێشتر لێی نه‌بووه
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بڵاویکردووەتەوە، دواى هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر توانیویانه سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كان مه‌مك له سنوورى ئیداره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، كه پێشتر لێی نه‌بووه.
د. دیار ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى راپه‌ڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، به‌مه‌به‌ستى بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی و خزمەتی هاوڵاتیانى سنورەکەیان ئه‌م سه‌نته‌ره‌یان كردووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت “کردنەوەی سەنتەره‌كه بۆ یەکەمجاره و بە بڕی زیاتر لەیەک ملیار دیناریش كراوه‌ته‌وه”.
باس له‌وه‌شده‌كات، سەنتەرەکە ئامێری مامۆگرافی و سۆنەری پێشکەوتوو و ئامێری تاقیگەیی لەخۆدەگرێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، پێشکردنەوەی ئه‌م سەنتەرە، هەموو هاوڵاتیەکی سنورى ئیدارەکەیان بۆ ئەشیعەیەکی مامۆگرافی پێویستی بەدەرەوەی سنورەکە هەبوو لەبەرئەوەی لەهیچ ناوەندێکی حکومی ئامێری لەوجۆرە نەبووه.