بۆ ئاودێرییە
خشتهی كارهبای گوندەكانی هەڵەبجە دەگۆڕێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەڵەبجە رایگەیاند، پێدانی کارەبای گوندەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئاماژە بەوەش دەكەن، لەپێناو جوتیارەكان و ئاودێریی كشتوكاڵی ئەو گۆڕانكارییەیان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لەسەر زاری بەڕێوەبەرەكەی، سەعید سید قادری خەیات، لە پەیجی فەرمیی خۆیان بڵاویانكردووەتەوە، لەسەر داوای موختار و زۆربەی گوندنشینەكان و بە مەبەستی پێدانی کاتی گونجاو بۆ ئاودانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیان، پێدانی کارەبای گوندەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات.
بە پێی خشتەی نوێ، لە کاتژمێر چواری ئێوارە کارەبا بە گوندەكان دەدرێت تا کاتژمێر شەشی بەیانی و هەندێكجار تا حەوتی بەیانی.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، هەوڵ دەدەین بتوانین جگە لەو کاتانەش هەندێكجاری دیكەش کارەبایان بۆ دابین بکەین.