سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی بۆ 964

“ئێران لە خەیاڵی ئەوەدا بوو پرۆژەی ناوچەی بازرگانی ئازاد لە ئەستۆ بگرێت”

964+

دیلان محەمەد

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و باسی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران و چەندین پرسی بازرگانی نێوان هەرێم و ئەو وڵاتە دەکات .

محەمەد مەحمودیان سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی دەڵێت، وەک دەزانن هەفتەی پێشوو سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عێراقی کرد، لەو سەردانەشدا هاتە سلێمانی و هەولێریش، ئەمە یەکەمین سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بوو بۆ هەرێمی کوردستان و هەڵگری ئەو مانایەیە کەم هەرێمی کوردستان بۆ ئێران جێی بایەخە.

وتیشێ، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەست بە لایەنی ئابوری و سیاسی و بازرگانی، هیوادارین کۆمپانیا ئێرانییەکان و کۆمپانیاکانی هەرێم پێکەوە پەیوەندی دروست بکەن و هەماهەنگی هەبێت لە نێوانیان لە بوارە ئابوری و بازرگانییەکان، بەهۆیەوە جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان زیاتر ببێت، سوپاس بۆخوا ئاوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا لە قۆناغێکی باشدایە، بەڵام چاومان لەسەر ئەوەیە زیاتریش ببێت، ئێمە نیزکەی ٥٠٠ کیلۆمەتر سنوری هاوبەشمان هەیە پێکەوەو دۆخەکەش زۆر لە بارە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران لە خەیاڵی ئەوەدا بوو پرۆژەی ناوچەی بازرگانی ئازاد لە ئەستۆ بگرێت لەناوچە سنوورییەکان، بەتایبەتی لە مەریوان و قەسری شیرین و بانە، بۆ ئەوەی خەڵکی لێرەوە بە ئاسانی بچنە ئەو ناوچانەو ئەو کاڵا ئێرانیانەی دەیانەوێتلەو ناوچە ئازادە بیکڕن، ئێستا هەوڵەکان دەستی پێکردووەو هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا ئەو ناوچە ئازادە بکرێتەوە.

وەک دەزانن لەم ناوچە ئازادە باج وەرناگیرێت، کڕیار ئەوەی دەیەوێت دەیکڕێت بێ ئەوەی هیچ باجێک بدات، بە ئاسانیش دەتوانێت بیهێنێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، سەرکونسوڵی ئێران وای وت.

پزیشکیان گەیشتە هەولێر

پزیشکیان گەیشتە هەولێر