15ـەمینی عێرایشە
زانکۆی هەڵەبجە لە ریزبەندی چوارەمدایە لەناو زانکۆ حکومییەکاندا
+964
توانا نەقی
زانکۆی هەڵەبجە لە رانکینی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆ حکومایەکاندا پلەی چوارەمی گرتووە و بە دەست هێناوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ماڵپەڕی زانکۆکە بڵاویکردەوە، زانکۆی هەڵەبجە لە رانکینی (AD Scientific Index) دا پلەی چوارەمی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی بەدەستهێنا.
دامەزراوەی AD Scientific Index، بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی (h-index, i10-index)ی گووگڵ سکۆلەر، هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان دەکات و لەسەر ئەو بنەمایە رانکینی زانکۆکان دیاری دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ریزبەندیەکەدا 122 زانکۆى حکومى و ئەهلى عیراق و هەرێمى کوردستان بەشدارن. لەکۆى ئەو 122 زانکۆیە 69 زانکۆی حکومی بەشدارن، بە تێکڕا 19 زانکۆى حکومى و ئەهلى هەرێمى کوردستان بوونیان هەیە.
زانکۆى هەڵەبجە بەپێی ریزبەندییەکە پلەی چوارەمی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و 15ـەهەمینى عیراقی بەدەستهێناوە.