چۆڵ بووە
تاریکە بازاڕەکەی خانەقین خەریکە بە تەواوی تاریک دەبێت
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
تاریکە بازاڕەکەی خانەقین خەریکە بە تەواوی چۆڵ دەبێت و بەشێک لە کاسبکارانی بازاڕەکەش داوا دەکەن گرنگی زیاتری پێبدرێت.
خانەقین کە یەکێکە لە شاڕێ ئابوورییەکان و بەردەوام ناوەندی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووە لە نێوان عێراق و ئێران، زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر بازاڕێکی گەورەی تێدا دروستکراوە، کە بە تاریکە بازاڕ ناسراوە.
سەڵاح وەندی، کە بەرگدرووریەکی بازاڕەکەیە بە 964ـی وت، “زیاد لە نیوەی بازارەکە چۆڵکراوە بەبێ هۆ و خەڵکەکە بەرەو بازاڕە نوێیەکان دەچن، هەرچەندە لێرە کرێی مانگانەی دوکانێک لە نێوان 50 بۆ 100 هەزار دینارە و لە شوێنەکانی دیکە نزیکەی 10 هێندەیە” .
عەلی بەرزنجی دوکاندارێکی بەتەمەنی تاریکە بازاڕی خانەقینە و مێژووی بازاڕەکەی بۆ 964 گێڕایەوە و وتی، “زۆربەی هەرەزۆری ئەم بازاڕە هی جووەکان بووە و هەر ئەوان بە شێوازە بیناسازییە تایبەتییەکانی خۆیان بونیادیان ناوە”.
“زۆربەی ئەم دوکانانە لە بنەڕەتدا هی جووەکان بووە و تاپۆی یەکەمیان تا ئێستا لای حکومەتە، هەرچەندە پاش کۆچی جووەکان بەناوی خەڵکانی تر کراون یان هەندێک بە ئەمانەت وەریانگرتوون، بەڵام ئەگەر بێن و بە دوای مامەڵەکانیان بکەونەوە ئەوا بە ئاسانی خاوەنی راستەقینەیان دەردەکەوێت”، عەلی بەرزنجی وای وت .
عەلی زوهێر بەڕێوەبەری شارەوانیی خانەقین بە 964ـی وت، سەبارەت بە چۆڵکردنی ئەو بازاڕە، ئێستا هیچ پلانێکیان نییە، چونکە بازاڕەکە موڵکی شەخسی و تایبەتییە و خاوەنەکانیان ئازادن لە چۆنیەتی مامەڵەکردن پێوەی .
تاریکە بازاڕی خانەقین زیاتر لە 100 دوکان لەخۆدەگرێت، کە مێژووەکەی بۆ سەروو سەدەیەک دەگەڕێتەوە، هەرچەندە بەشێک لە دوکانەکان رووخاون و نۆژەن کراونەتەوە و بەوەش سیمای بازاڕکە گۆڕاوە، بەڵام هێشتا بۆ خانەقینییەکان جێی بایەخە و سەردانی دەکەن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
خانەقین
کاسبکارێک : لە سێ مانگدا دوو رۆژ ئیشمان باش بووە
داخرانی بازگەی باوەمەحمود عەلوەی کەلاری بێ کار و کاسبی کردووە
"پلاندانان و ئامار بۆچی بێدەنگن؟"
له سهرژمێرییهكهى عێراق دووجۆر ژمارهى دانیشتوان بۆ خانهقین و شێخان بڵاوكراوهتهوه
لە تەمەنی 78 ساڵیدا
هونەرمەند خەلیل وەندی کۆچی دوایی کرد
342 خوێندکارى ناوچە دابڕاوەکانیش وەرگیران
20 دەرچووى 12 ئامادەیى لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى هەڵەبجە وەرگیران
هەندێکیان بەهێزبوونە تاوەکو 4.3 پلە