810 دار چێندرا
لە چەند شەقامێکی هەولێر هەڵمەتێکی گەورەی دارچاندن بەڕێوەچوو
+964
توانا نەقی
هەڵمەتی دارچاندن لە هەولێر بەردەوامە دەیانەوێت لە هەرشەقامێکەوە بڕۆیت چاوت سەوز بچێتەوە، ئەمڕۆ یەکێک لە گەورەترین هەڵمەتاەکان بە چاندنی سەدان دار بەرێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە ماوەی دوو رۆژدا تیمەکانیان هەستاون بە چاندنی 810 دار لە چەند شەقامێکی جیاوازی ناو شاری هەولێر.
دەشڵێت، دارەکان لە جۆری سیسەم و ئەلبیزیا ک ەجۆرێکی زۆر باش و جوانن و خێران لە گەشەکردن.
هەڵمەتی چاندنی ئەو 810 دارە لەم شەقامانە بەڕێوەچووە:
– چاندنی 250 دار سیسەم لە شەقامی 100 مەتری لە چواڕیانی مەخمور تاوەکو فلکەی باز.
– چاندنی 400 دەدۆنیا لە شەقامی دادگای هەولێر.
– چاندنی 80 داری ئەلبیزیا لە شەقامی بحرکەی کۆن لەنێوان 30 مەتری بۆ 60 مەتری
– چاندنی 80 دار ئەلبیزیا لەپێش شەقامی سەرۆکایەتی شارەوانی و قوتابخانەی هەولێری کچان و تاوەکو هەر چوار شەقامەکەی کە بە چوارڕیانی شێخی چۆلی دەبەستێتەوە