با دوور بن لە مەترسی

هاوڵاتییانی دێرلۆک لە بەنداوی رەشاڤە دوور بکەونەوە

+964

ژێوار خدر

پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک، هاوڵاتییانی ناحیەکە ئاگادار دەکاتەوە لە رووباری زێی گەورە و بەتایبەتیش بەنداوی رەشاڤە دووربکەونەوە، چونکە ناوەناوە ئاوەکە دەگیرێتەوە و بەردەدرێتەوە و ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانییان درووست دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دێرەلۆک داوای لە هاوڵاتییان و ماسیگرانی ناحیەکە کردووە، دوورکەونەوە لە کەناراوەکانی رووباری زێی گەورە و بەنداوی رەشاڤە، بەهۆی ئەوەی کە ئاوەکە ناوەناوە بەردەدرێتەوە و دەگیرێتەوە.

دەشڵێت، لەنزیکی پڕۆژەکە مەلەوانی و راوە ماسی مەکەن، با مەترسی لەسەر ژیانتان دروست نەبێت و توشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

پڕۆژەی ئاوی هایدرۆپاوەری دێرەلووک، لە ساڵى 2016 دەست بە دروستکردنى کراوە و لە ساڵى 2021 تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا کارى پێناکرێت و بە فەرمى نەکراوەتەوە، پڕۆژەکە پێویست بوو 37 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.

لە دێرەلووک ئێسک و پروسک دۆزاوەتەوە

لە دێرەلووک ئێسک و پروسک دۆزاوەتەوە