گەنجێکی کوشتووە

شۆفێرە هەڵهاتووەکەی سلێمانی دەستگیرکرا

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ دەدات و بەجێیدەهێڵێت، هێزەکانی ئاسایش توانیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێر دەستگیر بکەن.

سەلام عەبدولخالق بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی وت، “دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتباری گیان لەدەستدانی ئەو هاوڵاتییەی دەستگیر کردووە کە لە سلێمانی لێی دابوو.”
باسی لەوەش کرد، شەوی رابردوو نزیکەی کاتژمێر سێ لە ئەندەرپاسی پردی کۆبانی لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەکی دا و بەجێیهێشتبوو، بەهۆی رووداوەکە هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە.

“نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆمەتباری رووداوەکە بە ناوی ( أ، ن ، ف) دەستگیرکراوە و رووبەڕوی یاسا کراوەتەوە”، سەلام عەبدولخالق وای وت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

گەنجێك ئۆتۆمبێل لێیداوە و بە مردوویی جێهێڵدراوە

گەنجێك ئۆتۆمبێل لێیداوە و بە مردوویی جێهێڵدراوە