ركابەری ترەمپ دەبێت
کامالا هاریس بە فەرمی بووە بەربژێری پارتی دیموكرات بۆ هەڵبژاردن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی بووە بەربژێری پارتی دیموكراتی ئەمریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.
كالاما چەند رۆژێكە دەنگی پێویستی بۆ شوێنگرتنەوەی جۆ بایدن بەدەستهێنابوو، بەڵام ئەمڕۆ رێژەی دەنگەكانی بووە زۆرینە و 99%ی دەنگەكان، بەمەش دەبێتە نوێنەری حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، كە مانگی 11ی ئەمساڵ دەكرێت.
ئەندامانی پارتی دیموكرات لە كۆنگرەی نیشتمانیی پارتەكە لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەنگی خۆیان یەكلاكردەوە، كە ماوەی پێنج رۆژە خەریكن، هەرچەندە هەفتەی رابردوو سەرۆكی كۆنگرەكە رایگەیاند، هاریس دەنگی پێویستی مسۆگەر كردووە.
كامالا، كە یەكەم ژنە رەشپێستە لە مێژووی ئەمریكا ململانێی سەرۆكایەتی بكات، جێگەی جۆ بایدن دەگرێتەوە بۆ ركابەریكردنی دۆناڵد ترەمپی بەربژێری كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆكایەتی ئەمریكا، دوای ئەوەی بایدن رۆژی 27.7.2024 له كێبڕكێی ههڵبژاردن كشایهوه.
هاریس لە تشرینی یەکەمی 1964 لە ناوچەی ئۆکلاندی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لەدایک بووە و دایکی بەرەگەز هیندییە و باوکیشی بە رەگەز خەڵکی جامایکایە.