لەسەر رێگای هەولێر بۆ مەخمور

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا دووانیش بریندار بوون


ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا، لەسەر رێگای هەولێر بۆ مەخمور بەرامبەر گوندی قۆریتان رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلیكی لاكشمیبا و مازدایەک روویدا.

عەقید رۆستەم حەسەن بەرێوبەری بنكەی پۆلیسی هاتووچۆی شەمامك بە 964ـی وت، لە رووداوەکەدا كەسێك گیانی لەدەستداوە و دوو كەسی دیکەش بریندارن و گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر.
وتیشی “لەلایەن تیمی هێلكاری هاتووچۆوە هێلكاری بۆ شوێنی رووداوەكە دەكرێت”.

ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (د.ع.ح)، تەمەنی 54ساڵ و دانیشتووی گوندی قوچەبلباسە لە قەزای قوشتەپە و ئێستاش ئۆتۆمبیلەكان گوازراونەتەوە بنكەی پۆلیسی شەمامك

پێداچوونەوە: ژێوار خدر