كشتوكاڵ: سیده‌كان ژینگه‌ى وشتره‌كان نییه
سیده‌كان وشتره ئێرانییه‌كانى به‌خۆوه نه‌گرت و ره‌وانه‌ى توركیا ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند وشترێك له سنووره‌كانى ئێرانه‌وه هێندرانه سیده‌كان، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى چاودێرییه‌وه دواى پشكنین، رێگه نه‌درا له سنوورى ئه‌م قه‌زایه بهێڵدرێنه‌وه، كشتو‌كاڵى سیده‌كانیش ده‌ڵێت، ژینگه‌كه‌یان بۆ وشتر نه‌گونجاوه.
ساڵى پاریش به‌هه‌مان شێوه چه‌ند وشترێك له ئێرانه‌وه هێندرابوونه ئه‌م سنووره و به‌هه‌مان شێوه‌ى ئێستا ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى سیده‌كان كرابوونه‌وه.
ژماره‌ى وشتره‌كانى ئه‌مساڵ سێ دانه‌ن، به قسه‌ى كشتو‌كاڵى ئه‌م قه‌زایه له ئێرانه‌وه هێندراون، به‌ڵام ده‌ڵێت، ژینگه‌ى سیده‌كان بۆ به‌خێوكردنى وشتر نه‌گونجاوه.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى سیده‌كان به 964ـى وت، هۆكارى سه‌ره‌كى به‌خۆوه‌نه‌گرتنى وشتر له‌و سنووره بۆ ئه‌وه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زۆربه‌ى سروشتى سیده‌كان به‌رده‌ڵان و ره‌ق و شاخاوییه، له كاتێكدا وشتر له خاكێكی نه‌رم زیاتر ده‌توانێت گه‌شه بكات.
وتیشی “به‌هه‌مان شێوه‌ى ساڵى پار دواى ئه‌نجامدانى پشكنین، رێكار گیرایه به‌ر و وشتره‌كان له سیده‌كان ناردرانه ده‌ره‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پێده‌چێت وشتره‌كان بۆ مانه‌وه له سیده‌كان نه‌هێندرابن، به‌ڵكو وه‌ك رێگایه‌ك بۆ هاورده‌كردنیان بۆ وڵاتى توركیا به‌كارده‌هێنن، چونكه ئه‌وانه‌ى ساڵیش پاریش هێندرابوون دواتر ره‌وانه‌ى توركیا كران.