دیمەنی ئاگرەکەی سنووری مێرگەسوور.وێنە.بەرگری شارستانی سۆران
هۆکارەکەی نادیارە
20 دۆنم زەوی لە سنووری مێرگەسوور سووتا
964+
توانا نەقی
ئاگرێکی فروان لە گوندێکی سنووری مێرگەسوور کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی 20 دۆنم پوش و پاوان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش تا ئێستا دیار نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگرەکە کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆ کەتووەتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی توانراوە لە ماوەی سێ کاتژمێردا کۆنترۆڵ بکرێت.
دەشڵێت، ئاگرەکە لە گوندی کەکلە لە سنووری ناحیەی پیرانی قەزای مێرگە سوور کەوتووەتەوە.
ئاگرەکە بەشێوەیەک بووە 20 دۆنم پوش و پاوانی چیای گوندەکەی سووتاندووە، توانراوە رێگری لە فروان بوونی ئاگرەکە بگیرێت بەرلەوەی ئاگر بگاتە گوندەکە و زیان بە رەزو باخهی هاوڵاتیان و ماڵەکان بگەیەنێت.
سووتانی زەوی
لە هەولێر
ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و پیاوێکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا
هۆکارەکەی نەزانراوە
لە سلێمانی تاکسییەک ئاگریگرت و سووتا
کۆگای کەرەستەی دروستکردنی زایی بووە
پارچەی درۆن کۆگایەکی لەسەر رێگای گەزنە سووتاند
لە زاخۆ
لە باتی قەزا و قەدەر "سیناریۆ" بوو؛ بۆ راکێشانى سۆزى خەڵک ئۆتۆمبێلەکانیان سووتاند
سوپای پاسداران وادەڵێت
"کەشتییەکی نەوتی ئەمریکامان سووتاند"
هەواڵەکان
زستانی ئەمساڵ بۆ رێگای هامڵتۆن نەهات بوو
"سەروو نۆ ملیۆن و 500 هەزار دیناربوو"