لە رێگای کۆیە - سلێمانی

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەست دا

964+

گۆڤەند فتاح – کۆیە

ئەمشەوی سێشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگای کۆیە – سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان تیدا، بەهۆی خێراییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی تریش بە سەختی بریندار بوو.

نەشئەت ئەحمەد، یاریدەدەری پزیشکی لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید بە 964ی وت، رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا روویداوە و دوو لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەمان بەهۆی سەختی برینەکەی یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەی دیکەش بە سەختی بریندارە.

964زانیوویەتی هەردوو سەرنشینەکە هاوسەری یەک بوون، پیاوەکە کە شۆفێر بووە گیانی لە دەستداوە، بە هۆی خێرایی و لە دەستدانی کۆنتڕۆل ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاون و رووداوەکە روویداوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی د...

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکە بریندارن