سێ کەس بریندارن

پیک ئەپێک دوو رووداوى هاتوچۆى دروستکرد

964+

دیلان محەمەد جەزا_ سلێمانى

پێچى نایاسایى پیک ئەپێک، دوو رووداوى هاتوچۆى لێکەوتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.

عومەر عەلی بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ـى وت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینى، لەسەر رێگای تەکیە – چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیک ئەپ  ویستویەتی پێچی نایاسایى بکاتەوە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت خۆی پێدا کێشاوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک بریندار بووە.

باسی لەوەکرد، دوای روودانی ئەو روداوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاند کرۆزەر لەوێوە رۆیشتوە و خۆی پێنەگیراوەتەوە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا دوو سەرنشین بریندار بون.

بەمەش لە هەردوو رووداوەکەدا سێ کەس بریندار بوون، بە وتەى عومەر عەلى بریندارەکان بۆ چارەسەر بەرەو نەخۆشخانە بەڕێکراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدا...

لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان بووە