90 رۆژی بۆ دانراوە
شورایەکی کلتوریی دەبێتە دەروازە و پێناسی چوونە ناو کفری
964+
ئەحمەد مستەفا
کفری دەبێتە خاوەن دەروازەیەکی کلتوریی و بڕیارە لە ماوەی 90 رۆژدا کارەکانی لەلایەن کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییەوە جێبەجێ بکرێت، هەر کەس بچێتە سارەکە لە دەروازەکەی نیشانەی کلتوری بوون و دێرینی شارەکە دەزانی.
شوراکە بۆ ئەوەیە، ببێتە سیمایەکی نوێ لە دەروازەی شار و دەرخەر و پێناسی مێژووی شارەکە بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.7.2024، ساهر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بە 964ی وت، “پرۆژەی دەروازەی کفری بەشێکە لە پرۆژەی رێگای گشتی کفری بۆ کەلار و جگە لە شورایەکی کلتوریی، کاری رێگاسازیی و نەهێشتنی کەم و کورتیەکان و دروستکردنی شۆستە و بی ئاڕتۆن و کربستۆن دەگرێتەوە”.
پرۆژەی دەروازەی کفری بە گوژمەی 340 ملیۆن دینار لەلایەن جۆین ڤێنجەری ( کۆمپانیای نیمڕوخ -ڤاراب -ئینتەرناشناڵ) جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لە ماوەی 90 رۆژدا تەواو ببێت.
قایمقامنی کفری وتی، “بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبانی گەرمیان سەرپەرشتی کارەکە دەکات و تێکڕای بودجەکەی بە کاری رێگاسازییەوە دەگاتە نزیکەی 500 ملیۆن دینار”. باسیلەوەشکرد، “بە تەواوبوونی پرۆژەکە، دەروازەی کفری سیمایەکی جوانتر و شارستانی تر وەردەگرێت و گوزارشت لە مێژوویی بوونی شارەکە دەکات”.
دیمەنی کارکردن لە شوراکەدا: